
کۆمپانیای دڵنیایی کار
کۆمپانیای دڵنیایی
کە هەڵدەبژێریت متمانەی پێدەکەی .
کۆمپانیای کار بۆ دڵنیایی نموونەی نایابییە لە جیهانی دڵنیایی کردن ، کە بەشێوەیەکی بێ وێنە پێشەیی بوون و داهێنان کۆدەکاتەوە. لە ٢١ی مانگی شەشی ساڵی ،٢٠١٠لە هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان دامەزراوە، و خاوەنی بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیا ژمارە .٧٦٤٣کۆمپانیای کار بۆ دڵنیایی بوەتە هێزێکی کاریگەر لە بواری دڵنیایی کردن
لەگەڵ سەرهەڵدانی لە گروپی کۆمپانیاکانی کار، کۆمپانیای کار بۆ دڵنیایی هێزی خۆی لە ئەزموونی گروپی کۆمپانیاکانی کار وەردەگرێت، کە ئیش لەسەر پڕۆژەکانی ژێرخانی عێراق دەکەن. هەر لەگەل دەستپێکردنی لە ساڵی ،١٩٩٩گروپی کۆمپانیاکانی کار دەستێکی گەورەیان هەیە لە گەشەکردنی ئابووری عێراق و زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان لە بوارەکانی نەوت، گاز، کارەبا و چیمەنتۆ
.
نوێکردنەوەی خێرا
تەنها لە چەند خولەکێکدا بەڵگەنامەکانت نوێ بکەرەوە
ئاسانی پرۆسەی دڵنیایی کردن
بەئاسانی دڵنیایی پێویست بۆ پێداویستییەکانت هەڵبژێرە
داواکاری پێشکەش بکە
لەهەر کوێیەک بیت، بە ئاسانی داواکارییەکانت پێشکەش بکە
چەند زانیارییەکی
سەرنجڕاکێش
دەربارەی ئێمە
ئەگەر بەدوای خزمەتگوزارییەکی بێوێنەی دڵنیایی کردن دەگەرێیت، لەگەڵ ئەوپەڕی پاراستن بۆ خۆت و خێزانەکەت و موڵکەکانت
ئۆفیسەکانمان
ساڵانی ئەزموون
داواکاری یەکلاییکراوە
کڕیارەکانمان
کاری ئێمە
خزمەتگوزارییەکانمان
کۆمپانیای کار بۆ دڵنیایی تەنها دابینکەری دڵنیایی نییە بەڵکو ئەزموونێکی بێوێنە و قازانج بەخشە. بە پابەندبوون بە کاری نایاب و دیدگایەکی ڕوون بۆ داهاتوو، کۆمپانیای کار بۆ دڵنیایی هاوبەشێکی متمانەپێکراوە بۆ تاکەکان، کۆمپانیاکان و ئەو دامەزراوانەی کە بەدوای دڵنیاییەکی گشتگیر دەگەڕێن.


کۆمپانیای دڵنیایی کار
ئەرکی ئێمە
پابەندبوونێکی قووڵ، زۆر زیاتر لەوەی کە پێشبینیکراوە. ئێمە تەنها مەرجەکان باس ناکەین، ئێمە پەیوەندییەکان دروست دەکەین. پابەندبوونمان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەنرخ بۆ بەشداربووەکانمان، هاوسۆزییەکی بێوێنە نێوان کارمەندەکانمان و تاکە بەشداربووەکانی نێو کۆمەڵگاکەماندا دروست کردووە
دابینکەری پزیشکی
خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی
نەخۆشخانەکان
دامەزراوەی پزیشکی کە خزمەتگوزاری هەمەجۆری چاودێری پزیشکی دابین دەکات، وەکو چاودێری فریاگوزاری و نەشتەرگەری و چاودێری نەخۆشی ناو نەخۆشخانەکان.
سەنتەری پزیشکی
ئەو دامەزراوانەی کە خزمەتگوزاری پزیشکی جۆراوجۆر پێشکەش دەکەن، و زۆرجار چەندین کلینیکی پزیشکی یان کەسانی پسپۆر لە خۆدەگرێت.
کلینیکی پزیشکان
ئەو ئۆفیسانە کە تیایدا پزیشکێک یان کۆمەڵە پزیشک خزمەتگوزاری پزیشکی دابین دەکەن لە پسپۆڕییە جۆراوجۆرەکان
دەرمانخانەکان
ئەو شوێنە کە تیایدا دەرمانی بە رەچەتەی پزیشکی دابەش دەکرێت و بەرهەمی تەندروستی تیایدا دەفرۆشرێت
تاقیگەکان
ئەو دامەزراوانەی کە پشکنین و شیکردنەوەی پزیشکی ئەنجام دەدەن بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشی
سەنتەری تیشک
کلینیکی تایبەتمەند کە خزمەتگوزاری وێنەگرتنی بە تیشک پێشکەش دەکات وەکو تیشکی- Xو CT Scan و وێنەی دەنگدانەوەی موگناتیسی (MRI).
سەنتەری چارەسەرکردنەوە
ئەو دامەزراوانەی کە کار لەسەر گەڕاندەوەی توانا و تەندروستی نەخۆشەکان دەکەن دوای تووشبوونیان بە برینێک، یا ئەنجامدانی نەشتەرگەری یان تووشبوونیان بە حاڵەتە درێژخایەنەکان.
سەنتەری پزیشکی ددان
سەنتەری پزیشکی کە خزمەتگوزاری چاودێری و چارەسەرکردنی ددان پێشکەش دەکات، لە پشکنینی ڕۆتینی بۆ چارەسەری پسپۆری.
سەنتەری چارەسەرکردنی چاو
ئەو دامەزراوانەی کە خزمەتگوزاری چاودێری و چارەسەرکردنی چاو پێشکەش دەکەن، وەکو خزمەتگوزاری تاقیکردنەوەی بینین،چاویلکە،عەدەسەی چاو و هەندێک جار نەشتەرگەری چاو
شەفافیەت و متمانە و شارەزایی تەکنیکی
سەرکەوتنی کۆمپانیاکە سەرچاوەکەی دەگەڕێت بۆ شارەزایی و جێبەجێکردنی دروست و بەڕێوەبردنی مەترسی بەشێوەیەکی کاریگەر و هەبوونی پەیوەندی ستراتیژی بەهێز لەگەل کۆمپانیاکانەوە. شەفافیەت پێکهاتەیەکی گرنگی کردارەکانی کۆمپانیاکەیە، بەشێوازێک کە دڵنیاییەکی تەکنیکی بە کڕیارەکانی دەبەخشێت تەنانەت پێدانی راوێژکاری لەگەل دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز و دوور مەودا لەگەل کڕیارەکان.
کارامەییەکان
هێزی دارایی
پلانێکی ڕوون و تیمێکی تۆکمە کە پشت دەبەستێت بە شەفافیەت و متمانەپێکردن لەگەڵ کڕیارەکان.
ئەزموونی کەڵەکەبووی کاری دڵنیایی کردن و شارەزایی تیمی بەڕێوەبردن و تیمی تەکنیکی.
ئیمزاکردنی دروست
بەڕێوەبردن و هەڵسەنگاندنی مەترسییەکان
خزمەتگوزاری پێشکەوتوو کە ڕەنگدانەوەی نوێترین پێشهاتەکانی زانست و پیشەسازی دڵنیایی دەکات
پەیوەندییەکان و کڕیارەکان

پەیوەندی بکە
شوێن: 225دریم سیتی اربیل-عێراق
ژمارەی تەلەفۆن: 009647509890989
ئیمەیل: info@kar-insurance.com