دڵنیایی تەندروستی بەکۆمەڵی ناوخۆیی و ناوچەیی بۆ تاکەکان و خانەوادەکان
تیشک دەخاتە سەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی لە شوێنێکی جوگرافی دیاریکراو، لەسەر ئاستی شار یان ناوچە یان وڵات. ئەو جۆرە دڵنیاییە گونجاوە بۆ تاک و خانەوادەکانی ئەو شوێنە، کە ئاسوودەیی و خزمەتگوزاری پێویستیان بۆ دابین دەکات
01.دڵنیایی کردنی تەندروستی بەکۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ تاکەکان و خانەوادەکان
دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ بۆ تاکەکان و خانەوادەکان لەکاتی گەشتکردنیان یان مانەوەیان لەدەرەوەی وڵاتی خۆیان. ئەو دڵنیاییە گەرەنتی بەدەستهێنانی چاودێری پزیشکی پێویست دەکات لە هەر کوێیەک بن، کە ئاستی سەلامەتی و تەندروستیان بەرز دەکاتەوە لە کاتی گەشتکردنیان.
02.دڵنیایی کردنی نەخۆشییە سەختەکان بۆ تاکەکان و خانەوادەکان
پێشکەشکردنی بڕە پارەیەکی دیاریکراو لەکاتی دەستنیشانکردنی نەخۆشییە سەختەکان، کە یارمەتیدەر دەبێت لە هەڵگرتنی تێچووی چارەسەرکردنی نەخۆشییە سەختەکان. ئەم دڵنیاییە قورسایی دارایی لەسەر کەسی دڵنیایی کراو و خانەوادەکەی هەڵدەگرێت، وادەکات تیشک بخرێتە سەر چاکبوونەوەی نەخۆشەکە.
03.دڵنیایی کردنی ددانەکان بۆ تاکەکان و خانەوادەکان
تایبەت بە چاودێریکردنی ددانەکان، کە پشکنینی ڕۆتینی، خاوێنکردنەوە، تیشک گرتنەوە، پڕکردنەوە و چارەسەرەکانی ڕاستکردنەوەی ددانەکان بەئەستۆدەگرێت. ئەم دڵنیاییە گەرەنتی تەندروستی ناودەمی کەسی دڵنیایی کراو و خانەوادەکەی دەکات، کە کوالێتی ژیانی بەرزدەکاتەوە.
04.دڵنیایی کردنی چاو بۆ تاکەکان و خانەوادەکان
پشکنینی ڕۆتینی چاو، چاوێلکەکان، عەدەسی چاو، و هەندێک جار نەشتەرگەری ڕاستکردنەوەی چاو بەئەستۆدەگرێت. ئەم دڵنیاییە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی تەندروستی چاو و باشترکردنی کوالێتی بینین، کە توانای جێبەجێکردنی ئەرکی ڕۆژانەت بەهێزتر دەکات
05.دڵنیایی کردنی بەزۆر سەپێندراو بەسەر سەردانکەر و میوان و دانیشتوانی بیانی
لەلایەن دەستەی دڵنیایی تەندروستی عێراقەوە دیاریکراوە، بەئامانجی دابینکردنی خزمەتگوزارییەکی گشتگیر بۆ سەردانکەرەکان و میوانان و دانیشتوانی بیانی لە عێراق. ئەو دڵنیاییە گەرەنتی دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی پێویست دەکات لەکاتی مانەوەی کەسی دڵنیایی کراو، کە ئاستی سەلامەتی و تەندروستیان بەرز دەکات لەکاتی مانەوەیان.
06.